فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕزگاربوونی دوو بەندکراو لە ئێعدام بە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانییان
یەکشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۲   |  26-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شاهروود و دەشتستان کە پێشتر لە دوو پەروەندەی جیا جیا بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانییەکان لە ئێعدام ڕزگاریان بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی پارێزگای فارس لەم پێوەندەدا ڕایگەیاند کە بنەماڵەی ئەم قوربانییە کە ساڵی ١٤٠٠ بەهۆی تێکهەڵچوونێک کوڕەکەیان کوژرابوو، سەرئەنجام ڕەزایەتیان دا بە ئازاد کردنی. هەروەها ڕەئیسی دادگوستەری ڕژیم لە پارێزگای بووشێهر باسی لە ئازادکردنی بەندکراوێک کە ماوەی هەشت ساڵ بوو لە زیندان بەهۆی کوشتنی کەسێکی دیکە ڕاگیرابوو و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کرد. ناوبراو وتی: بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانییەک ئەم بەندکراوە ئازاد بووە.