ڕفاندنی خوێندکاریک بە برینداری لە شاری سنە
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەک بە ناوی ” ئەشکان شەریفی” خوێندکاری بەشی دوکتۆرای وێترینەر و ئاژەڵان، خەڵکی دیواندەرە، لە گەڕەکی “قەرەیان” ی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بریندار و دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاگاداریەک لە چارەنووسی ئەشکان شەریفی لەبەردەستدا نیە.