ڕفاندنی خوێندکارێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە کرماشان
یەکشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۱   |  25-12-2022
ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد حسەین دێهقانی”، خوێندکاری ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ڕازی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری یەزد و ڕفاندوویانە. ئەمە ڵە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.