ڕفاندنی دوو لاوی خەلکی مەریوان لە لایەن هیزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
هاوڕێ قادری،خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی دوو شەممە، ١٢ی بەفرانبار، لە پێش دەرگای ماڵەکەی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.
هەروەها ٢٤ کاتژمێر پێشتریش، واتە ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانبار، لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ساسان کووهی و تەمەن ١٩ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەوال لە شاری مەریوان؛ ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.