فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لە مەریوان
شەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۱   |  26-11-2022

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتەکان لە کوردستان، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز، محەممەد دادڕەس و عومەر جەهانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەست دانییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی گیان لەدەستدانی لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە کوردستان لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندەکانی ڕژیم لە ماوەی ڕەوتی بەرگری و راپەرینی دوو مانگی ڕابردوو دا، بارودۆخی تەندروستی و گیانی دەستبەسەرکراون و ڕفێندراوان لە مەترسیدایە و نیگەرانی جددی لێکەوتووەتەوە.