ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران و پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان پەیمان نووری، خەڵکی کامیاران و سۆران ئەحمەدی، خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران، پەیمان نووری بە هۆکاری “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، ڕفێندراوە و لە ڕێگای دادگای شاری کامیاران بۆ بەندیخانە ڕەوانەکراوە.
هەروەها کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سۆران ئەحمەدی لە شاری پاوە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، لەبەردەستدا نییە.