ڕفاندنی سێ هاووڵاتی خەلکی پاوە
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022
ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانبار سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نۆریاو” سەر بە شاری پاوە بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران وچارەنووسیان نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی لە دوای ڕفاندنیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرمانشا گواستراونەتەوە.