فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی سەرلەنوێی سیروان محەممەدی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۱   |  06-02-2023

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سیروان محەممەدی کە دوای ئەشکەنجەیەکی دڕندانە و شکانی چەند شوێنێکی جەستەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە ئازاد کرا بوو، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش کراوەتە سەری و ناوبراویان ڕفاندووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١۶ی مانگی ڕێبەندان، چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سیروان محەممەدی، لە گەڕەکی حاجی‌ئاوای ئەو شارە و ناوبراویان جارێکی دیکە ڕفاندووە. شایانی باسە، بەهۆی ئەم کردەوەیە برایەکی سیروان محەممەدی بە ناوی ئیبراهیم و هەروەها باوکی ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراونەتە بەر لێدان و بریندار کراون. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لەم پێوەندەدا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “مەجید کوهی” خەڵکی قوروە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.