[سینا کاکی]، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی جەماوەری خەڵکی کرماشان لە مانگی خەزەڵوەردا، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی سێشەممە ٦ی بەفرانبار، بۆ دووهەمین جار لە ماوەی ڕابردوودا سینا کاکی، خەڵکی شاری کرماشانیان بە تۆمەتی (تێکدانی ئاسایشی گشتی)، (پروپاگاندە لە دژی نیزام) ڕفاندووە. سینا کاکی، پێشتریش ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر، لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی سینا نادری، یەکێک لە گیانبەختکردووەکانی ڕاپەڕینی شاری کرماشان، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی دیزڵئابادی ئەمشارە کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو، ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۵ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر دەستبەسەر و بە دانانی وەسیقەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.