ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەراوڵە پاش ناڕەزایەتی لەسەر هێرشی کیمیایی سەر قوتابخانەکان
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023
ڕۆژی دووشەممە، ١۵ی ڕەشەمە ئەمین ماهیگیر، خەڵکی شاری سەراوڵە، لە کاتێکدا لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە و لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەو نەخۆشخانەیە ڕفێندراوە.
ڕفاندنی ئەو هاووڵاتیە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە کۆتایییەکانی مانگی ڕێبەنداندا جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرابوو و بە دانانی بارمتە ئازاد ببوو.