فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۲   |  09-05-2023

دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە ١٧ی گوڵان مووسا ئیسماعیلی، خەڵکی شارەدێی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پەسوێوە بەرەو پیرانشار لە ڕێگادا بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و هاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی مووسا ئیسماعیلی لەدوای ڕفێندرانییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لەبەردەستدانییە.