ڕفاندنی چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی عوسمان ئەرەس زادە، هەژار مەحموودیان و فەرحان حەسەن زادە و هەروەها سەنعان قادرزادە (قالان) خەڵکی گوندی “گوندەوێڵە” سەر بەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە فەرحان حەسەن زادە، لە بازگەی پشکنینی “نەڵیوان» ی شنۆ، دوای لێدان و کوتانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. نزیک بە ٣٠ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعات بە ٥ ئۆتۆمبێلی جۆری “هایلۆکس” هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتانی دڕندانە.”
هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ڕاگیران و تەندروستی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.