ئاژانسی هەواڵنێریی فڕانس پرێس لە ڕاپۆرتێکیدا ڕاگەیاندووە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، بوومەلەرزەیەکی بەهێز یەکێک لە دوورگەکانی فیلیپینی هەژاندووە و هەتا ئێستا ئاماژە بە زیانە گیانی و مادییەکان نەکراوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی ٧ و ٦ پلەی ریختێر له دوورگه‌ی مینداناوی فلیپین روویداوە. ده‌سه‌ڵاتدارانی فلیپین له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، مه‌ترسی روودانی تسۆنامییه‌كی وێرانكه‌ر ده‌كرێت.
مینداناو دووه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی فلیپینه كه رووبه‌ره‌كه‌ی ١٤٠ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی هۆشداریدان له تسۆنامی له زه‌ریای هێمن له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌هێزی گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی فلیپین، هۆشداری ده‌درێته چوار وڵات كه مه‌ترسی روودانی تسۆنامییان له‌سه‌ره، كه بریتین له فلیپین، ئەندۆنێزی، مالیزی و پالاو.