ڕوودانی تەقینەوە لە سیلۆیەکی تورکییە
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە سیلۆیەکی دانەوێڵە لە پارێزگای “کۆجائێل”ی تورکییە، لانیکەم پێنج کەس برینداربوون.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، تەقینەوەیەک لە سیلۆیەکی دانەوێڵە لە لەنگەرگەی بازرگانی دێرینسی روویدا کە دەکەوێتە سەر دەریای مەڕمەڕە لە پارێزگای کۆجائێلیی تورکییە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەم تەقینەوەیە، پێنج کەس بریندراربوون و زیانی بە بەشێک لە خانووەکانی دەوروبەری لەنگەرگەکە گەیاندووە و پەنجەرەی دەیان خانوو و باڵەخانەی شکاندووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیارنییە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.