ڕوودانی سەرلەنوێ بوومەلەرزە لە شارستانی خۆی
هەینی ۰۴-۰۱-۱۴۰۲   |  24-03-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خاکەلێوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٦ دەهۆمی ریختێر، جارێکی دیکە شارستانی خۆی هەژاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بارودۆخی لەناکاوی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی، هەتا کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانی، ٨٢ هاووڵاتیی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە برینداربوون. شایانی باسە، ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی سەڵماس، ورمێ و تەورێز هەستی پێکراوە. جێگەی ئاماژەیە، بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە کارەبای دوو ئاوایی و ڕەهەندی گواستنەوەی ئاوی گوندێکیش پچڕاوە و هەروەها بەهۆی داڕمانی کێوێک، یەکێک لە ڕێگاکان بە تەواوی داخراوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی پارەکە بەهۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٩ دەهۆمی ریختێر لە خۆی، بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران کەسیش بریندار ببوون.