بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکا، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە کۆگایەکی بازەرگانی ناوچەی “جاکسنۆڤیڵ” لە ئەیالەتی فلۆریدا، سێ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرجەم ئەو کەسانەی کوژراون رەش پێست بوون و گوماندەکرێت تاوانەکە هۆکاری رەگەزپەرستی لەپشتەوە بووبێت. هاوکات یەکەی پۆلیسی جاکسنۆڤیڵ ئاماژەی بەوەداوە، تاوانبارەکە دوای گەمارۆدانی لە لایەن پۆلیسەوە، بە گوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە. بە وتەی پۆلیسی جاکسنۆڤیڵ، پێش هێرشەکە، باوکی بکوژەکە سەیری کۆمپیوتەری کوڕەکەی کردووە و چەند بابەتێکی بینیووە کە وتاری رق و کینەیان تێدا بووە، هەربۆیە باوکی پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان فریانەکەوتوون رێگە لە هێرشەکە بگرن.