ڕۆح اللە مەردانی بە دانانی بارمتە و بە شیوەی کاتی ئازاد کرا
سێشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۰   |  01-03-2022
شەوی دووشەممە ٩ی ڕەشەممە، ”ڕۆح اللە مەردانی” هەڵسوڕاو و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی ئێران، کە لە زیندانی خۆڕەم ئاوادا ڕاگیرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شیوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەنداندا و لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی سەراسەری مامۆستایان لە شاری ”دلفان”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری خۆڕەم ئاوا ڕاگوێزرابوو.