فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێزگرتنی فەرهەنگیان له‌یادی قوربانیانی كه‌مپی سووتاوی له‌نگروود
پێنجشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۲   |  09-11-2023

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای گیلان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كه‌مپی سووتاوی تووشبووانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌نگروود، ڕێزیان له‌ یادی قوربانیان گرت.
شایانی باسە کە به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، كه‌مپی تووشبووانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌نگروود ئاگری تێبەردراو و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی سێشەممە یه‌كێكی دیكه‌ له‌ برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسی له‌نگروود هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباری ئه‌و ڕووداوه‌ی بڵاو كرده‌وه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی پارێزگای گیلان، تاوانباره‌كه‌ دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كه‌مپه‌كه‌ ئاگری له‌ ساختمانه‌كه‌ به‌رداوه‌.