ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی خاک‌سپاری ته‌رمی كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپوور كه له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی شاری مه‌هاباد گیانی به‌ختكرد به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو ” كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپوور ” كه له ڕاپه‌ڕینی دوێنێ شه‌وی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانی به‌ختكرد، له گڵکۆی ئه‌و شاره به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
شایانی باسه کە زیاتر لە ۵٠ کەس لە هێزە سهركوتگهرهکانی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی “قولیپوور” لە شاری بۆکان و کاتژمێر ١١ی شەو تەرمی “شەهریار موحەممەدی” لەلایەن ئەو کەسانەوە ڕفێندراوە و بە شێوەیەکی نهێنی ئەسپەردەیان کردووە. ئەو کەسانە لەناو نەخۆشخانەكه تەقەیان لە بنەماڵەی “موحەممەدی کردووە” و ۵ کەسیان بریندار کردوو.