ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی: دەستکەوتنی خۆراک لە ئۆکرانیا زەحمەتتر دەبێت
سێشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۱   |  29-03-2022
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەبارەت بە دەستکەوتنی خۆراک لە ئۆکرانیا، دەڵێت هەتا دێت دەستکەوتنی خۆراک لەم وڵاتە زەحمەتتر دەبێت و لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامە، خەڵک ناچارن بۆ دەستکەوتنی خۆراک پەنا بۆ گرتنەبەری ڕێگا چارەی سەخت بەرن. ئەم ڕێکخراوە جیهانیە رایگەیاند کە ٤٥ لە سەدی دانیشتوانی وڵاتەکە نیگەرانن کە نەتوانن خۆراکی پێویستیان دەست کەوێ.
لە هەمان کات دا رێکخراوی یونیسێف ئاماژە بەوە دەکا کە لەو کاتەوە کە شەڕ دەستی پێکردوە، پتر لە ٤ میلیون ٣٠٠ هەزار مناڵی ئوکراینی ئاوارەی نێوخۆی وڵات بوون.