دوای دەست لە کار کێشانەوەی یووسف نووری، وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە ڕۆژی ۱٤ی خاکەلێوە، کاناڵی تێلێگرامی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بەم بابەتە نووسی: “دەست لە کار کێشانەوەی یووسف نووری، وەزیری پەروەردە و بارهێنان لە دوای قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی قوتابخانەکانی ئێران لە ساڵی ۱٤۰۱ ڕاگەیەندرا، لە ڕاستیدا نازناوی ڕێزدارانەی دەرکردنیەتی.”
ئەم شورایە هەر لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: “ئاشکرایە نەک تەنیا دواکەوتنی حەقدەستی مامۆستایان، بەڵکوو کۆمەڵێک لە کاردانەوەکانی کۆمەڵگا بەرامبەر ڕووداوە کارەساتبارەکان وەکوو هێرشی هێزە ئەمنییەتی-نیزامییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان، کوشتار و ژەهراویی کردنی قوتابیانی ئێران هەروەها دەستگیر کردنی زیاتر لە ۲۰۰ مامۆستا (تەنیا لە یەک ڕۆژدا) سەدان کەس لە هەڵسووڕاوانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوو و لە کاتی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکان ناچار بوون نووری وەلا بنێنن.
ئەم کاناڵە لە درێژەدا دەڵێت: “هەڵبەت جێگەی داخە کە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئێران کەوتووەتە وەها ڕۆژێکەوە کە تەنانەت لە ڕیزبەندی بەڕێوەبەرانی باڵا و ناکارامەی نێو دەسەڵات لاوازترین و ناکارامەترینیان بۆ داناون.”