بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی تواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان لە بەشە جیاجیاکانی ئەو شیرکەتە هەوڵیان دا کۆبوونەوەیەک لە شوێنی شەمەندەفەری کارگەکە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن حەراسەتی شیرکەت و هیزە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕێگرییان لێکرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، کارگێڕی و حەراسەتی ئەو شیرکەتە بە هاودەستی لەگەڵ دەزگای ئیتلاعات و هێزەکانی پۆلیس کرێکارانیان دەستگیر و بانگهێشتیان کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە.
چەند کرێکارێک دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەگڵۆمێراسیۆن، هێڵی ئاسن، پۆڵاسازی، کڕینی ئامێرەکان، میکانیک، و بەشەکانی دیکە بۆ چوونە ناو کارگەکە سنووردار کراون، هەروەها کارتی هاتوچۆیان لێ وەرگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت داخستنی هه ندێک لە کارگاکانی به مەبەستی پێشگرتن له یەکڕیزی کرده وه و بەرده وامبوونی ناڕه زایه تی کرێکاران له ماوه ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
کرێکارانی تواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان بەرامبەر دەستبەسەرکردنی چەند کرێکارێک و هەروەها ڕێگرییان لە هاتووچۆی بەشێک لە هاوکارەکانیان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاند لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی خواستەکانیان دیسانەوە دەست دەدەنەوە بە ناڕەزایەتی دەربڕین.