فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێگریکردن لە پێدانی مەرەخەسیی دەرمانی بە زیندانیەکی سیاسی
پێنجشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۱   |  15-09-2022

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار، مەرەخەسیی دەرمانیی بە “ئیسماعیل محەممەدپوور” زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە نادات. ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ ئەنجامدانی تاقیکاریی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی نەغەدە کرابوو و دەسبەجێ بۆ زیندان گەڕێندرابووەوە.
پزیشکەکان داوای چارەسەریی پزیشکی و پێدانی مەرەخەسیی دەرمانییان بۆ “ئیسماعیل محەممەدپوور”کردبوو، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕێگریی لە پێدانی مەرەخەسی بۆ ناوبراو کردبوو. ئیسماعیل محەممەدپوور”، سەرەڕای نەخۆشیی دڵ، لە دەوا و دەرمان و دەستپێڕاگەیشتن بە ئیمکاناتی پزیشکی بێبەری کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ساڵی ٩٩، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.