فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕەتکرانەوەی داوای پێداچوونەوە بە دۆسییەی بەندکراوێکی سیاسی کورد
پێنجشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۱   |  15-09-2022

داوای پێداچوونەوەی کەماڵ شەریفی بە دۆسییەکەیدا کە ساڵی ڕابردوو بۆ دیوانی باڵای دادگا ناردبوو لە لایەن ڕژیمەوە ڕەت کرایەوە. کەماڵ شەریفی”ی تەمەن ٥٠ ساڵ، ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لە بەندیخانەی میناب بەند کراوە و تا ئێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ٥ی جۆزەردانی ١٣٨٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە سەقز دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە بنکە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە. “کەماڵ شەریفی” لە مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بەتۆمەتی “موحاربە” و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی میناب مەحکووم کرا.
کەماڵ شەریفی ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی میناب تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گوازرایەوە بۆ نەخوشخانەی ئەو شارە و پاش ٤ ڕۆژ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا، لەلایەن بەرپرسانی زیندان و بەبێ ئاگاداریی پزیشکەکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانە.