ڕەوانە کردنی هێزی سەربازی بەرەو شاری بۆکان
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023
ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەولاێژ، ژمارەیەکی زۆر لە هێز سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ڕێگەی میاندواوەوە بەرەو بۆکان ڕەوانە کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناردنی ئەم هەموو کەرەستە و هێزە سەرکوتگەرە لە کاتێکدا کە لە ساڵڕۆژی دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” نزیک دەبینەوە و کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی سەرکوتکردنی ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییە گشتییەکانە.