فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژمارەی ئەو منداڵانەی لە بۆردومانی غەززە کوژراون، دوو هەزار و ٣٠٠ منداڵی تێپەڕاند
چوارشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۲   |  25-10-2023

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل تا ئێستا پێنج هەزار و ٧٩١ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە دوو هەزار و ٣٦٠ کەسیان منداڵ بوون.
به پێی ڕاپۆرته کان، به گشتی له دوو هه فته و نیوی ڕابردووی بۆردومانه کانی دەولەتی ئیسرائیل بۆ سەر غه ززه ، ژنان و منداڵان زیاتر لە ٦٢٪ی زیانه کانی ئەم بۆردومانانه پێکدێنن.
لە سەرەتای ئەم شەڕەوە کە بە هێرشی لەناکاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕۆژی ١٥ی رەزبەر دەستی پێکرد، بە گشتی ١٦ هەزار و ٢٩٧ کەس بریندار بوون.
ئاژانسەکانی فریاگوزاری ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر خوازیاری ئاگربەست لە غەززە بوون. لە کاتێکدا گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و بۆردومانەکانی ناوچەکە بەردەوام لە حالی پەرەسەندن دایە، لە کاتێکدا پزیشکان هۆشداری دەدەن لەوەی کەمیی سووتەمەنی بەو مانایەیە کە بە زوویی ژمارەی منداڵان و کۆرپەکان و بریندارەکان مەترسی مردنیان لەسەرە.
گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە غەززە، نەخۆشخانەی شەفا، ئێستا نزیکەی پێنج هەزار برینداری تێدایە، کە چەند بەرابەری توانای ئاسایی ٧٠٠ کەسی ئەم نەخۆشخانەیە.