فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ورمێ بوون بە دوو بەندکراو
یەکشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۲   |  16-07-2023

بە ئاشکرابوونی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەمیر ئیسلامدووست ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارە دراون بوو بە دوو کەس. بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەر، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەمیر ئیسلامدووست و خەڵکی شاری ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. پێشتر واتە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی حوسێن دوڵخانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بڵاو بووەوە. ناوبراو خەڵکی شاری شووت بوو و ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.