ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێڕاق داوای لێكۆڵینەوە لە ژمارەی هێزەكانی توركیا و بوونی موساد لە هەرێمی کوردستان دەكەن. لە داواكارییەكدا ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چاودێری و سەرژمێریی هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق و دەنگۆی بوونی هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستا دەكەن.
داواكارییەكە لەلایەن ٢٥ پەرلەمانتاری پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق كراوە و سێ خاڵ لەخۆدەگرێت. یەكەمیان تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و ڕاوێژكارانیان لە عێراق.
لە خاڵی دووەمیشدا داوای لێكۆڵینەوە لە بوونی هێزەكانی توركیا دەكات لە موسڵ و هەرێمی كوردستان دەکا. ئەوەش دوای دانانی پێنج بنكەی سەربازی و ٣٧ خاڵی سەربازی تورکیە لەناو خاكی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەکا. داوای سێهەمی پەرلەمانتارانیش تایبەت بە هێرشەكەی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر هەولێر بەهۆی چالاكیی “موساد” و بوونی لە هەرێمی كوردستان و لێكۆڵینەوە لەبارەیەوە.
ئەو داواكارییەی پارلمانتارانی عێڕاق لەكاتێكدایە کە بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیاتر هاتوونە ناوەوە و گوندەکانی “لێلکان، خەلیفان و کونەڵە” لە ناوچەی ”دەشتەهێرت” لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێریان داگیر کردووە.