وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاندووە، ژنان ڕێژەی حەوت لەسەدی تووشبووان بە مادە هۆشبەرەکان لەم وڵاتە پێکدێنن.
عیماد عه‌بدولڕه‌زاق راوێژكاری نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كردووه، به‌هۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری، توندوتیژی و دڵه‌ڕاوكێوه، حەوت لەسەدی ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ژنانن. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ربوون، ٦٠ لەسەدیان توێژی گه‌نجانن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدان و له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ئالووده‌بوون. هه‌روه‌ها سه‌دا ٧ی شیان قوتابی زانكۆكانن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له قۆناغی ئاماده‌یی تووشی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن. ناوبراو هەروەها جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ناوه‌ندی دووباره شیاندنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف كردووه‌ته‌وه و داواش ده‌كات ناوه‌ندی زیاتر له پارێزگاكانی دیكه بكرێته‌وه.