فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022

ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەز لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، زەینەب باتووتە، خەڵکی شاری پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە ، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتووە؛ هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردووەتە سەر زەینەب باتووتە و بە لێدان و ئەشکەنجە ئەو هاووڵاتییەیان بە شێوەیەکی ڕفاندووە.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی باتووتە، زەینەب باتووتە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ گوازتراوەتەوە.