فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کرانەوەی پەروەندەی نوێ لەدژی مەحموود بێهشتی لەنگروودی
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مەحموود بێهشتی لەنگروودی، ئەندامی هەیئەت مودیرەی کانوونی سێنفی موعەلیمانی تاران، بۆ جارێکی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” و “بڵاوکردنەوەی درۆ” لە لایەن لقی چواری دادیاری لەنگروود بانگ کراوە و بەدوای پێی ڕاگەیاندنی تاوانەکانی، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ئەم پەروەندە نوێیە لەحاڵێکدا لەدژی ناوبراو کراوەتەوە کە لە کەمتر لە چوار مانگ لەمەوبەر ئەم چالاکە سێنفییەی موعەلیمانی تاران، هەر بەم تاوانە لە دادگای شۆڕشی گیلان ، تەبرەئه کرابوو. جێگای ئاماژەیە، مەحموود بێهشتی لەنگروودی لە ساڵەکانی ٨٣، ٨٥، ٨٩، ٩٤ و ١٤٠٠، بە تۆمەتی پڕوپووچ لەوانە، کۆبوونەوە و تەبانی، چالاکی تەبلیغی، سووکایەتیی بە کاربەدەستان، بڵاوکردنەوەی درۆ و هیتد، لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.