کوشتن و بریندارکردنی چوار کۆڵبەری لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۳   |  16-07-2024
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی چیای قەندیل، لە مەودای نزیکەوە ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی سەردەشت بەناوی “کیان زەینی” کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو برای کۆڵبەر بەناوەکانی “کەیوان قادری” و “پەیمان قادری” لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “دیار” بە سەختی بریندار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی “ڕەشەهەرمێ” سەر بە شاری سەردەشت بوون.