کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە
دوشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۳   |  22-04-2024
کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “بلەکێ” سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەر دیکەش بریندار کراون.
شایانی باسە کە لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور تەمەن ٣٤ ساڵە گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە هێشتا ناوەکانیان نەزانراوە.
شوانە ئەحمەدپوور خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە. تەرمی ناوبراو بۆ ناوەندیی دەرمانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.