کوژران و بریندار بوونی ٢ کرێکاری بەرق
یەکشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۱   |  05-06-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢ کرێکاری گرێبەستی کارەبا لە کاتی کارکردن لەسەر دەکەڵی کارەبا لە شاری “گناوە” بەهۆی تەزووی کارەباوە برینداربوون و گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە كرێكارەكان بە هۆی تەزووی كارەبا و كەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە ، سەری بەسەختی بریندار بووە و بەداخەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و كرێكارێكی دیكەش بریندار بووە. ئەو کرێکارە بریندارە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە کراوە و دەگوترێت کە باری تەندروستی وەزعی جێی گیرە. شایانی باسە كاری كرێكارانی گرێبەستی كارەبا لە جۆری كارە سەخت و زیانبەخشەكاندایە. بەڵام هەتا ئێستا وەزارەتی کاری ڕژیم هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ بەرەسمیەت ناسینی ئەو کارە لە جۆری کارە سەخت و زیانبەخشەکاندا.