فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووررکانی بانە
سێشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۲   |  27-02-2024

شەوی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە، جەعفەر فەرەجی، خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
جەعفەر فەرەجی تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی سالار کە لەگەڵ جەعفەر فەرەجی بووە بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە کوژراون و ١١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.