کوژران و بریندار بوونی ٥ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەراوان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی کەڵگانی سەراوانەوە چێندرابوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ: “کاتژمێر ٧ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە مرۆیی کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ناوچەی سنووری کەڵگانی سەراوان چێندرابوو، سێ کەس بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا، و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندەکانی دەرمان کران”.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوی کوژراو و بریندارەکانی ئەم تەقینەوەی مینە لەبەردەستدا نییە.