فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی جەنیوەری ٢٠٢٤
هەینی ۱۳-۱۱-۱۴۰۲   |  02-02-2024

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٦ کۆڵبەر کوژراوە و ٤٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانیکەم٦ منداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
ئەو منداڵانەی کە بریندار بوون ٢ کەسیان خەڵکی شاری جوانڕۆ، ٢ کەسیان خەڵکی شاری سەقز و  دوو کەسیان خەڵکی شارەکانی پاوە و شاهۆ بوون کە ٤ کەسیان لە سنووری نەوسوود و دوو کەسیان لە سنووری شاری بانە بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە، زۆرترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ٢٩ حاڵەت بووە.