فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربووانی ٣٧ کۆڵبەر لەماوەی مانگی ڕابردوودا
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان،، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ٣٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە ٩٢لەسەدی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤ کۆڵبەر کوژراون و ٣٣ کۆڵبەریش بریندار کراون. هەروەها لەو ماوەیەدا لانیکەم سێ منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا حسێنی و سەهەند هەردووکیان تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پاوە و ماهان مورادی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراون. مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی سەردەشت، ئومێد سەیدی خەڵکی سنە، سەیوان دەست ئەفکەن خەڵکی مەریوان و شوانە ئەحمەدپوور خەڵکی بانە ئەو چوار کۆڵبەرە بوون کە لە مانگی ئەپریل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە.