فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ کەس لە سوودان
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان سپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە شاری “ئەلفاشر” لە پارێزگای دارفۆر، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ١٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە تۆری ئێکس بڵاوی کردەوە، لە رێکەوتی ١٠ی ئەیارەوە شەڕ لە نێوان سپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە شاری ئەلفاشر دەستی پێ کردووەتەوە، کە بەهۆیەوە ٢٧ کەس کوژران و ١٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها بە سەدان کەسی دیکەش ئاوارە بوون. شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵان، ڕۆژهەڵات و باکووری شاری ئەلفاشر بە فڕۆکە بۆردومان کراوە، هەروەها لە ناوەڕاستی شارەکەش هەردوو هێز بە تۆپ بۆردومانی یەکتریان کردووە. سەرچاوەیەکی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەکی باشووری ئەلفاشر جەختی کردەوە، “بەشی توێکاری نەخۆشخانەکە پڕ بووە لە تەرم. لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاند، ١٦٠ کەس لەو شەڕەدا بریندار بوون، کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.