فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی ١٦ کەس لە حەڵەب
هەینی ۰۴-۰۱-۱۴۰۲   |  24-03-2023

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌، ده‌سته‌ی ئازادكردنی شام، له‌ رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب، هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر میحوه‌ری فه‌وجی ٤٦ی سپای سوورییە و له‌ئه‌نجامیدا، شەش سه‌ربازی سووری و ١٠ چه‌كداری ئازادكردنی شام كوژران.

روانگه‌کە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا، سپای سوورییە لادێكانی رۆژئاوای حه‌ڵه‌بیان تۆپباران كردووە و بەهۆیەوە خەڵکی مەدەنی برینداربوون.

هەروەها روانگه‌ی سووری وتی؛ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دووبه‌ره‌یه‌‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ه‌وه‌، ١٢٤ كه‌س له‌وانە ٨٦ سه‌رباز و ٣٠ چەکداری ئازادکردنی شام و پێنج کەسی مەدەنی كوژراون.