فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر لە سنووری بانە
چوارشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۲   |  15-11-2023

کاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە ناوی یادگار ڕەحیمی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە گیانی لەدەستداوە. هاوکات بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە کە هێشتا ناوەکەی نەزانراوە. لە لایەکی دیکەوە ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ئاروین محەممەدی، تەمەن ١٤ ساڵ و ئیمان، تەمەن ١٧ ساڵ، دوو مێرمنداڵی خەڵکی شاری سنە و هەروەها حسێن، تەمەن ٢٠ ساڵ و شاهۆ، ٢١ ساڵ تەمەن کە هەردووکیان خەڵکی شاری بانەن، لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئاروین محەممەدی پشت و شانی پێکراوە و هەروەها ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵەکەی دیکە بە ناوی ئیمان، سەر و دەموچاوی بریندار بووە.