کوژرانی بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ڕەوانسەر لە لایەن کەسانی نەناسراو
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی”محەممەد کەریمی”بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی “چرۆ” خەڵکی ڕوانسەر، بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لەکاتی چوونە ژوورەوەی بۆ نێوەندگیری لە شەڕێکی سەر شەقامەکاندا، بە هۆی لێدانی چەقۆ لە دەماری حەیاتی دوای چەند کاتژمێرێک لە یەکێک لە کلینیکە پزیشکیەکانی ڕەوانسەر گیانی لەدەستدا. پێویستە بوترێ، کە محەممەد کەریمی ئاگرکوژێنەوە و چالاکی ژینگەپارێزی، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەرەکی کۆمەڵەی “چرۆ” و هەروەها یەکێک لە قارەمانان و ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی وەرزشی رەزمی ، لە شاری ڕەوانسەر بوو.