کوژرانی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان بەندکراونی زیندانی قزڵحەسار، بەندکراوێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوە، بەندکراوێکی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوی “ئەبووزەر سەفەری” لە دوای دروستبوونی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، کوژرا.