فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دەڤەری قەلادزێ
هەینی ۱۶-۰۴-۱۴۰۲   |  07-07-2023

دوو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە دەڤەری قەلادزێ، لە لایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە و گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان: سێ پێشمەرگەی حزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ بۆ سەیران چووبوونە گوندی هەڵشۆی دەڤەری قەڵادزێ، شەوی رابردوو لەلایەن کەسێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوی “رەسوڵ ئازەرەخش” دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی “لوقمان گەرگوولی” و “سەرباز چاوشین” گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە، کەسی سێهەمیش بۆ لێکۆڵینەوە لە لایەن ئاسایشی قەڵادزێوە دەستبەسەر کراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بووە و لەگەڵ ئەم سێ پێشمەرگەیە بۆ سەیران چووەتە ناوچەی قەڵادزێ و دوای کوشتنی ئەو دوو پێشمەرگەیە لەسەر سنوور خۆی رادەستی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە.