فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دڕندانەی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە دەستی باوکی
شەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۲   |  23-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان، تەرمی “هایدە حەسەنزادە” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت لە ناو بەنداوی شاری سەردەشت لە کاتی بەتاڵ کردنی ئاوی بەنداوەکە لە لایەن هاووڵاتییانەوە دۆزرایەوە.
شایانی باسە، تەرمی ئەم کچە لە حاڵێکدا دۆزرایەوە کە بلۆکێکی چیمەنتۆی لە پێیەکانی بەستراوە و دەست، چاوی و زاری بە لەزگە) چەسپ) بەستراوە. هایدە حەسەنزادە لە مانگی جۆزەردانی ئەم ساڵدا، واتە نزیکی چوار مانگ لەمەوبەر بێ سەر شوێن بووە، بنەماڵەکەی پێشتر بۆ پەردەپۆشکاری لە کوشتنی کچەکەیان، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کچەکەیان چووەتە دەرەوەی ئێران. جێگای ئاماژەیە، ئومێد حەسەنزادە، باوکی ئەم کچە تەمەن ١٦ ساڵەیە، لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و دانی بە تاوانی کوشتنی کچەکەی ناوە.