فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سێ لاو لە گەچساران
هەینی ۰۷-۰۵-۱۴۰۱   |  29-07-2022

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ لاوی شاری گەچساران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بنکەی پۆلیسی عەبدوڵڵاهی گەچسارانەوە تەقەیان لێکرا و ئەم تەقەکردنە بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاگر بگرێت و هەر سێ گەنجەکە بسووتێن. بە وتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە ئۆتۆمبێلی ئەو لاوانە هیچ ئامێرێکی نا مەجازی تێدا نەبووە. لە هەمان کاتدا خەڵک و بنەماڵەی ناڕازی و خەمبار لە بەردەم دادگای گەچساران کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەڕێوە برد و وێنەی ئازیزانیان بەدەستەوە بوو، بەڵام تاکە وەڵامی دادگا بۆ خەڵک ئەوە بوو: ” هەڵەیە! ئێوە هیچ مافێکتان نییە. ” هەروەها هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لەبری ئەوەی وەڵامی خەڵک بدەنەوە سەبارەت بە کوشتنی ئەم سێ لاوە، ڕێگرییان لێکردن لە وێنەگرتن و ئاشکراکردنی زیاتری تاوانەکە.