فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سەربازێکی کورد بە دەستی فەرماندەکەی
شەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۱   |  10-09-2022

رۆژی ێنجشەممە ١٧ی خەرمانان, سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوی موحەڕڕەم ئەشرەفی تەمەن ٢٢ ساڵ ≈ ،لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا. موحەڕڕەم ئەشرەفی سەربازی هێزی ئینتزامی بووە و لە یەکێک لە بنکە نیزامییەمانی شارۆچکەی چایپارەی ورمێ سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە و لە کاتێکدا کوژراوە کە تەنیا ٤٠ ڕۆژی مابوو خزمەتی زۆرەملێی سەربازی خۆی تەواو بکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەشرەفی لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: “فەرماندەکەی موحەڕڕەم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی ئیتنیکی و مەزهەبییەوە چەند جار لەگەڵ موحەڕڕەم شەڕی کردووە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردووە”.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ناوەندە ئەمنییەکانی رژیم بە بنەماڵەی ئەشرەفییان وتووە کە کوشتنی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و هەڕەشەیان لێکراوە کە ئەم بابەتە نابێت میدیایی بێتەوە.