ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: “هاشم سەفییەدین” جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە، دەشڵێت: سەفییەدین سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
هاوکات سپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، وێڕای کوژرانی هاشم سەفییەدین، عەلی حسين هەزيمە، فەرماندەی هەواڵگریی حزبوڵڵای لوبنانیش لەم ئۆپەراسیۆندا کوژراوە. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر، سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان، حەسەن نەسروڵلا کوژراوە کە ئەم هەواڵە دوای چەند کاتژمێر لە لایەن حزبوڵلاوە پشتڕاست كرایەوە. دوای كوژرانی نه‌سروڵلا ململانێكان له نێوان سپای ئیسرائیل و حزبوڵلا به‌تایبه‌تی له باشووری لوبنان توندتر بوون، هاوكات هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و ململانێیانه چڕتر بوونه‌ته‌وه.