کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی “عەلی نەزەری” تەمەن ٤٠ ساڵ، لە گەڕەکی “جافراوا”ی ئەم شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە تەقە لە سەر و سینگی کراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە، عەلی نەزەری بەهۆی دۆسیەیەکی تۆمەتبارانەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەژێر چاوەدێریدا بووە و ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر ٨ی شەو لە نزیک گردی فەتحعەلی خان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە کوژراوە. تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کرماشان و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.