کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلوچ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە شاری ئێرانشار
هەینی ۲۷-۱۲-۱۴۰۰   |  18-03-2022
رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی رەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئێرانشار بەناوی” مێهران دامەنی” لەکاتی هاتنەدەرەوە لەماڵ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە درایەبەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە دوای ئەو روداووە تاوانباران ئەو شوێنەیان بەجێ هێشتووە و هەتا ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەکراوەتەوە.